Accessibility links

نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتی و پێشمەرگە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستاندا و هاوکات شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا شارەزایانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک راڤەکاریی و وردبوونەوەی جیاوازەوە. کەواتە ئایا کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی راستەقینە و رژدی ئابوری و سیاسی ناوخۆییدایە؟ ئایا ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتی لە ئاستی سفری بژێویی و دابینکردنی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکانی ژیانکردندایە یان نا؟ کاتێک پێشمەرگە لەپێناو دابینکردنی شیر بۆ مناڵەکانی و کرێخانوودا بەبەرچاوی دنیاوە دەستدەکات بە گریان، ئیتر ئەستۆی ئەم بەرپسیارێتییە بەرۆکی حکومەت و بەرپرس و سەرلەبەری حیزبەکان دەگرێتەوە یان نا؟ کەموکوڕییە جومگەیی و بنەڕەتییەکان کەوتونەتە کوێی ئەم مۆدێلی حکومڕانییەوە؟

سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی هەنوکەیی پەیوەندیدار بە قەیرانی حوکمڕانی و ئابوریی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و بژێوی خەڵک و پێشمەرگە، ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ دکتۆر ئەمین فەرەجدا ئەنجامداوە.

لەوبارەیەوە دەڵێت " پێشمەرگە لەبارودۆخێکی ئابوری خراپدایە، کە ئەمە کاریگەری دەکاتە سەر ورە و مۆڕاڵی پێشمەرگە لەلایەکی تریشەوە خەمی ئەوەی هەبێت چۆن بەرگری بکات دژی داعش لەلایەکی دیکەشەوە خەمی دابینکردنی قوتی رۆژانەی خێزانەکەی هەبێت کە ئەمە دژ بەیەک دەوەستێتەوە. لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان و عێراق دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی سروشتی، بەڵام کەموکوڕییەکی گەورە هەیە لە شەفافیەتی ئەو داهاتەدا"

هەروەها دکتۆر ئەمین فەرەج لەبارەی ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت "بەڵام قەیرانە سەرەکییە جەوهەرییەکە، قەیرانی بەڕێوبردنی حوکمە کە هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتە، بە شێوازێکی خراپ کە حیزب و کەسایەتییە سیاسییە دەستڕۆیشتووەکان کۆنترۆڵی هەموو دامودەزگا سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانیان کردووە."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە......

XS
SM
MD
LG