Accessibility links

گۆڕانکارییەکانی جیهان و قەیرانە یەکلەدواییەکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێک ناوچەی جیهان پێکڕا رۆڵ و کاریگەری رامیاری و ئابوری و سەربازی زیاتری خۆلقاندووە، بەڵام لەناو ئەو هەموو قەیرانە گەورەیەدا هێشتا پەیوەندییە شارستانی و فەرهەنگی و مرۆییەکان لە گەشەیەکی زیندوو و پڕ ژیاندایە.... هاوکات بەڕای شارەزایان دروستکردنی لۆبی و هەماهەنگی شارستانی لەنێوان کولتورە جیاوازەکان و وڵاتە زلهێز و کاریگەرەکانی دنیادا جێی مشتومڕ و گەشەپێدانی زیاترن.

سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی فەرەنسا و کاریگەری کورد و دۆزی کورد پێکڕا لەهەماهەنگی رۆڵ و کاریگەریی کۆمەڵەو لۆبی کورد لە فەرەنسا و خۆرئاوا، ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ سەرۆکی سەنتاری فەرەنسی/ کوردی لە پاریس دکتۆر لوئەی جاف سازداوە.

لەوبارەیەوە دەڵێت "ئەمانەوێت وێنایەکی تازە بدەین بە کورد، وێنای کورد لە فەرەنسا بگوازینەوە لەوێنایەکی قوربانییەوە بۆ وێنایەکی کارا".

هەروەها دکتۆر لوئەی جاف دەڵێت "سەنتەری کوردی/ فەرەنسی دامەزراند بۆ زانست و کولتور کە ئیشەکەی ئەوەبوو پەیوەندی دروستبکەین لەگەڵ سەنتەرەکانی توێژینەوە کە توێژەر و شیکەرەوە گەورەکانی تیادایە کە راوێژکاریی دەدەن بە وەزارەتەکان و ئەوانەشی کە لەبڕیاری سیاسییەوە نزیکن؛ ئەمە یەکێک لە ئاڕاستەکان بوو و وە تاڕادەیەک سەرکەوتوو بووین. تا ئێستا دوو کۆنفرانسمان لە پەرلەمانی فەرەنسا رێکخستووە و کۆنفرانسێکیش لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها بە دەیەها سیمیناریشمان سازکردووە و خەڵکی گەورەمان داوەت کردووە "

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە......

XS
SM
MD
LG