ڕەوشی خراپی ئابوری لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە ئەنجامی قەیرانە سیاسیـیەکان لەگەڵ بەغدا، کاری کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێم. هەروەها ئەم ڕەوشە خراپە کاریشی کردووەتە سەر خوێندن و ئاستی زانستی لە هەرێم.
بۆ زانینی ئاستی کاریگەری ئەو ڕەوشە خراپە بەسەر زانکۆکاندا، دەخیل شەممۆ لە میانەی بەرنامەی کوردکۆنێکشنی دەنگی ئەمەریکا میوانداری سۆنیا شێرزاد حەسەن، مامۆسـتای زانکۆی سلێمانی کرد.
مامۆستا سۆنیا دەڵێت سەرەڕای ئەو ڕەوشە خراپە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیـیەکانی وەکو یونیسکۆ بە هاوشێوەی جاران هاوکاری زانکۆکان ناکەن.