Accessibility links

سمکۆ محه‌مه‌د: کورد نابێتە خاوەنی یەک ده‌وڵه‌ت

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌ وتووێژێـکدا به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان سمکۆ محه‌مه‌د باس له‌و گۆڕانکارییانه‌ ده‌کات که‌ ناوچه‌که‌ له‌ خۆی گرتووه‌و رۆڵی کورد له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌و گۆڕانکارییانه‌، ده‌ڵێت: "رێکه‌وتنی سایکس بیکۆ هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه‌، به‌ڵام رێکه‌وتنێکی تر جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌، که‌ ده‌وڵه‌تانی زل هێز ده‌ستیان ده‌بێت له‌و رێکه‌وتنه‌دا."

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی تازه‌ له‌ نێو ئه‌و ململانێ نێو ده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییانه‌، ئه‌گه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی سمکۆ ده‌ڵێت" من ئێستا هیچ شتێک نابینم وه‌ک کورد، به‌واتایه‌کی تر کورد نابێته‌ یه‌ک ده‌وڵه‌ت، هه‌ر پارچه‌یه‌و به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ ده‌ستیانه‌. ده‌بنه‌ خاوه‌نی ئه‌و شوێنه‌ و به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن ، ئیتر له‌ ژێر هه‌ر ناوێکی سیاسیدا بێت."

XS
SM
MD
LG