Accessibility links

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان :د.یوسف محەمەد هێڵی سورە


جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە میانی لێدوانێكیدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا گۆڕان ئامادەیە سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕێت ڕایگەیاند ، گۆڕان بە تەنها ناتوانێت سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی كوردستان بگۆڕێت.

د.بەهار مەحمود جەخت لەوەش دەكاتەوە لای ئەوان د. یوسف محەمەد هێڵی سورە، چونكە بە وتەی ئەو یاسا ڕێگە نادات كە یوسف محەمەد بگۆڕن و دەشڵێت"ئەمە بە تەنها پەیوەندی نیە بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەڵكو پەیوەندی هەیە بەهەموو حیزب و لایەن و خەڵكێكەوە سەرۆكی پەرلەمان بە ئیرادەی گەل بۆتە سەرۆكی پەرلەمان و ئامادەنین لە ئیرادەی گەل بدەین"

هەروەها وتی: ئامادەی ئەوەش نین سەروەری یاسا بشكێنین كە ئەو بەپاڵپشتی یاسا سەرۆكی پەرلەمانە وەكو چۆن ئامادەنین سەوەری یاسا بشكێنین بۆ ئەوەی كە بەڕێز مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمدایە بەهەمان شێوەش ئامادەنین سەروەری یاسا بشكێنین سەرۆكی پەرلەمان لە پۆستەكەی لابدەین.

د.بەهار مەحمود كە ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری پێنج حزبەكە بوو لەكۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان بۆ چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چارەسەرنەكردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم و زیادبوونی كێشەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ سەر قەیرانەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان، ڕەتی كردەوە دوو كێشەی سەرۆكایەتی لەكوردستاندا هەبێت وتی:ئەسڵی هەموو كێشەكان بەتەنها كێشەی سەرۆكایەتی هەرێی كوردستانە چونكە كەسێك لە 19ی ئابەوە تێیدا دانیشتووە،پارتی دیموكراتی كوردستان پەرلەمانی لەكارخست و سەرۆكی پەرلەمانی دورخستەوە تا بەردەوامی بۆ مەسعود بارزانی مسۆگەر بكات چونكە لەوە دەترسا كە پەرلەمان ڕێژەی یاسایی تەواو بكات و كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلایی بكاتەوە.

پێشتر چەند میدیایەكی لۆكاڵی لە هەرێمی كوردستان بڵاویان كردەوە یەكێك لەپێشنیارەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بریتیە لە گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمانی كوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:24 0:00

XS
SM
MD
LG