Accessibility links

هەوڵەکانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ نێوانگیری لە نێوان حزبەکانی کوردسـتان


پاش سەردانەكەیان بۆ هەولێر و كۆبونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی نێوانگیری لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری سەردانی شاری سلێمانیان كرد و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە .

سەڵاح جبوری ئەندامی شاندی وەفدەكەی لە بارەی ئامانجی سەردانەكەیان و هەوڵی نێوانگیری لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەنێوان لایەنە سیاسیەكان ئەوەی خستەڕوو كە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو عیراق گرنگە و پێویستە كێشەكان بەڕێگای یاسا و دەستوری چارەسەر بكرێت.

ئەمە دووەم بەرپرسی باڵای عیراقیە كە هەوڵی نێوانگیری دەدات لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەتایبەت كێشە لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان و چەند ڕۆژ لەمەوبەریش عەمار خەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراقی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هەمان مەبەست.

XS
SM
MD
LG