Accessibility links

نەجیبە مەحمود: هەموو ئەو توندوتیژیانە نابنە هۆی ئەوەی میللەتێکی زیندوو بکاتەوە بە کۆیلە


بەپێی راوبۆچوونی شارەزایان و چاودێران کاتێک تەنگەژە و قەیرانەکان ئاڕاستەیەکی توندوتیژ و کوشندە وەردەگرن، ئیتر لۆجیکی گفتوگۆ و قبوڵکردنی جیاوازییەکان ئامەدەگییان نامێنێت و داواکاریی و هەڵمەت و ناڕەزاییەکان بە ناو بێدەنگییەکی گەورەدا تێدەپەڕێت.

بۆ ئەوەی هەمیشە بە دنیابینییەکی جیاوازەوە بڕوانینە رووداو و پێشهاتەکان. رادیۆی دەنگی ئەمریکا لە زنجیرە گفتۆگۆکانی ئەم جارەییدا گفتوگۆی لەگەڵ چالاکوانی مەدەنی و میدیاکار خاتوو نەجیبە مەحمود سازدا.

لەبارەی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەجیبە مەحمود دەڵێت: "هەموو ئەو توندوتیژیانە نابنە هۆی ئەوەی میللەتێکی زیندوو بکاتەوە بە کۆیلە، باشتروایە ملبدەن بۆ ڕێگەچارەی گفتوگۆو هێزەکانێش بەرژەوەندی خەڵک ڕەچاوبکەن".

هەروەها دەڵێت " کاتێک سەرۆکی پەرلەمان دەیەوێت بڕواتە شارێکی دیکە لەلایەن بازگەیەکەوە رێگەی پێنادرێت، ئایا ئیتر خەڵکی ئاسایی چۆن هەست بە متمانە بکەن لەم کۆمەڵگەیەدا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:00 0:00

XS
SM
MD
LG