Accessibility links

بەرپـرسی لقی دووی پارتی: سەرۆکی پەرلەمان بە تەوجیهاتی گردەکە کاری کردووە


بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردسـتان لە شاری هەولێر دەڵێت گۆڕان ماوەیەکە بە بەرنامە لە هەموو بنەما یاسایی و هەموو ڕێکەوتنە سیاسییەکانی ناو هەرێمی کوردسـتان دەرچووە.

عەلی حسێن لە لێدوانێکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتیشی بەڵگەیان لایە کە گۆڕان چ بە میدیا و چ بە ڕاستەوخۆ لە لایەن کەسە ئەساسییەکانیـیەوە هانی خەڵکی داوە بۆ سووتاندنی بارەگاکانی پارتی و پـشێوی دروسـتکردن، هەروەها پارەیان داوە بە خەڵک بۆ ئەوەی ماڵی خەڵکی بسووتێنن. گوتیشی بە شێوەیەکی گشتی لایەنگرانی پارتی لە سلێمانی "موهەدەدن."

پاشان گوتی لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە هەوڵیان داوە وەها بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە، بەڵام دەڵێت پـێدەچێت گۆڕان بڕیاری خۆی دابێت.

سەبارەت بەوەی سەرۆکی پەرلەمان گوتبووی ڕێگەگرتن لەوی بچێت بۆ سەر کارەکەی دەکرێت ناوی لێبنرێت داگیرکردنی پایتەخت، بەرپـرسی لقی دوو لەم بارەیەوە گوتی لە 23 ی مانگی شەش سەرۆکی پەرلەمان کە بە ڕێکەوتن بووە بە سەرۆکی پەرلەمان چونکە گۆڕان 24 کورسی لە پەرلەمان هەیە، پـێشێلی هەموو بنەما یاسایـیەکانی و ڕێکەوتنەکانی نێوان لایەنە سیاسیـیەکانی کردووە و بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو تەوافوقە سیاسیـیە بە تاکڕەوانە بڕیار و دانیشتنەکانی پەرلەمانی بە تەوجیهاتی "گردەکە" کردووە.

درێژە لێدوانی بەرپـرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

XS
SM
MD
LG