Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی کوردسـتانی عێراق دەڵێت ڕێگەگرتن لێی پـێشهاتەیەکی مەترسیدارە


سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق دەڵێت ڕێگەگرتن لێی لەوەی بچێتە سەر کارەکەی لە هەولێری پایتەخت، پـێشهاتەیەکی مەترسیدارە لە پـرۆسەی سیاسی لە هەرێمدا.

دکتۆر یوسف محەمەد لە لێدوانێـکی تایبەتی بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتیشی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا دەتوانین ناوی بنێن دووبارە داگیرکردنەوەی پایتەختی هەرێمی کوردسـتانە. دەڵێت ڕێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەی بڕوات بۆ پایتەخت بۆ شوێنی کارەکەی "مانا و مەدلول و مەغزای" خۆی هەیە. هەروەها هەوڵێکە بۆ کودەتاکردن بەسەر دامەزراوەیەکی گرنگی هەرێمی کوردسـتان کە پەرلەمانە و خاوەنی شەرعیـیەتی ڕاستەقینەی خەڵکی هەرێمی کوردسـتانە.

پاشان دەڵێت ئەمە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردسـتان ناکات، بەڵکو هێندەی تر قەیراناوی دەکات. دەڵێت لە ئێسـتادا پەرلەمان لە کوردسـتاندا قەیران نیـیە، بەڵکو قەیران نەمانی شەرعیەتی سەرۆکایەتی هەرێمە و ئەو قەیرانە ئابوریـیەیە کە ڕوویان لە هەرێمی کوردسـتان کردووە، هەروەها ئەو شەڕەیە کە گروپی تێرۆرستی داعش بەسەر هەرێمی کوردسـتاندا سەپاندوویەتی. دەشڵێت ئەم قەیرانانە پەرلەمان ئەو شوێنەیە بۆ چارەسەرکردنیان.

درێژەی لێدوانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00

XS
SM
MD
LG