Accessibility links

هێزێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات بچێتە هەولێرەوە

  • VOA News

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزێـک ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە لەوەی بچێتە نێو هەولێری پایتەختەوە، ئەمەش قەیرانی سیاسی هەرێم بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات و زیاتر هەرێمەکە ناسەقامگیر دەکات، هاوکاتی ئەوەی هێزەکانی پـێشمەرگە لە دژی داعش لە جەنگدان.

سەبارەت بە ڕووداوەکە دەرون ڕەحیم یاریدەدەری تایبەتی یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتووە هێزێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر ڕێگەی نێوان سلێمانی – هەولێر ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرد و بەرەو شاری سلێمانی کاروانی ئوتومبیلەکەیان گەڕاندەوە و نەیان هێشتوە بچێتە ناو شاری هەولێر بۆ سەر کارەکەی، گوتوشیەتی ئەمە پێشهاتەیەکی مەترسیدارە.

جێی ئاماژەیە پارتی دیموکراتی کوردستان کە کۆنترۆڵی هەولێر دەکات، بزوتنەوەی گۆڕان بەوە تاوانبار دەکات کە هانی ئەنجامدانی ناڕەزایی توند ئامێز دەدات کە تیایدا هەتا ئێستا 5 کەس گیانیان لە دەست داوە.

ئەم پێشهاتە ترسناکەی ئەمڕۆ دوای ئەوە بوو کە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر چەند بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و ئاگریان تێبەردان.

XS
SM
MD
LG