Accessibility links

ژمارەیەک لە پارێزەرانی سلێمانی لە دژی بڕیاری ئەنجومەنی شورای هەرێم کۆدەبنەوە


لە گردبوونەوەیەکدا ڕۆژی چوارشەممە ژمارەیەک پارێزەری سلێمانی لە بەردەم دادگای سلێمانیدا ڕوونکردنەوەیەکیان ئاڕاستەی ڕای گشتی کرد لەسەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردسـتان و ڕایانگەیاند ئەمە هەڵوێستی یاسایی ئەوانە کە ئەنجومەنی شورا بۆی نیـیە بڕیاری مانەوەی سەرۆکی هەرێم لە پـۆستەکەیدا بدات.

لەو بارەیەوە عوسمان شێخ سدیق یەکێـک لە پارێزەرە بەشداربووەکانی گردبوونەوەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەوان وەکو شارەزایەکی یاسایی پـێـیان‌وایە بە هیچ جۆرێـک ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردسـتان بۆ نیـیە ڕا و مەشورەت بە پەرلەمان بدات کە دەسەڵاتێـکی تەشریعی و سەربەخۆیە.

هێمن عومەر پارێزەرێـکی دیکەی بەشداربووی گردبوونەوەکە، ئەویش گوتی ئەوان بڕیارەکەی ئەنجومەنی شورای هەرێم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بە نایاسایی دەزانن و ڕەخنەکەی ئەوان لە ڕووی یاسایی‌یەوەیە نەک مەسەلەی حزبی.

XS
SM
MD
LG