Accessibility links

بەپێی ڕای شارەزایان کەمپینی سێکولاریزم وەک هەڵمەتێکی شارستانی جێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی زیاترە. ئایا سێکولاریزم بەبێ دیموکراسی دەتوانرێت لە کڵێشەسازییەکی دەستوری یان حوکمڕانیدا بەرجەستە بکرێت؟ سێکولاریزم چەند پەیوەندییەکی قوڵ و کاریگەری هەیە بە پەروەردە و کولتورو پێکەوەژیانی جیاوازییەکانەوە؟

لەبارەی ئەم بابەتە هەستیارەوە، ئاسۆ جەبار گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر سالار باسیرەدا ئەنجامداوە.

دکتۆر سالار باسیرە لە میانەی ئەم وتووێژەدا دەڵێت: پێویستە دەستور لەسەر بنەمای هاڵاتیبوون بێت، نەوەک لەسەر بنەمایەکی ئاینی.

لە رێکەوتی 19 ی 4 ی 2014 کەمپینی سێکولار راگەیانرا، بەڵام ئایا تێروانین پرۆژەکان چین؟ ئایا سێکولاریزم دژی ئاین و ئاینزاکانە؟ یان داوای پێکەوەژیانی جیاوازییەکان دەکات؟

هاوکات دکتۆر سالار باسیرە دەڵێت: " عەلمانیەت دژی ئاین کەنیسە و هیچ پێکهاتەیەک نیە، بەڵکە پێکڕا مافێکە دەبێت هەموو هاوڵاتییەک هەیبێت." و "دەبێت ئاین لە دەوڵەت جیابکرێتەوە نەبێتە سەرچاوەی دەستور."

کەمپینی سێکولاریزم زیاد 55.000 واژۆی پشتیوانیان کۆکردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG