Accessibility links

تێڕوانینی لایەنەکان لەسەر کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان


دوای ئەوەی كەوا 49 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەكێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو یاداشتی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانیان دایە سەرۆکایەتی پەرلەمان لای خویەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانی كرد كە رۆژی چوارشەممە 19ی ئاب ئامادەبن بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان .

لەم بارەیەوە بێستون فایەق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆران بۆ دەنگی ئەمەریكا ڕایگەیاند رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەی نا ئاسایی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و سەبارەت بە ئەگەری تەواونەبوونی نیسابی یاساییش بۆ دانیشتنی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ووتی دوای بیستی مانگ دەكەوینە بۆشایی یاساییەوە.

لە لایەكی تر مەلا عومەر كوچەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند فڕاكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی دانیشتووە سەبارەت بە بەشداریكردن یا خود نەكردنی لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و بریارە لەمبارەیەوە هەڵویستی خویان ڕابگەیەنن.

محەمەد عەلی ووتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند نیسابی یاسایی بۆ ئەم جارە تەواو نابێت .

دوای گەیشتنی بۆ شاری سلێمانی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی بۆ چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان گەڕاینەوە بۆ ھەرێمی كوردستان بو ئەوەی پێكەوە بە هەموو لایەك پێش كۆتایی ھاتنی وادەی یاسایی پرسەكە چارەسەر بكەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00

XS
SM
MD
LG