Accessibility links

دوای ئەوەی كەوا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان لەگەڵ لایەنە كریستیانەكان كۆبووە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند " پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە هەرێمی كوردستانی عێراق میوانە، چونكە گۆڕەپانی كاركردنی ئەوان هەرێمی كوردستان نیـیە، بەڵكو وڵاتی توركیایە و چەندین ساڵە ئێمە میوانداریمان كردوون، بۆیە هیوادارین لەگەڵ ئەنقەرە بگەنە رێککەوتنێک و بگەڕێنەوە بۆ شوێن و وڵاتی خۆیان."

لای خویەوە دەمهات عەگید ووتەبێژی ڕاگەیاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بە دەنگی ئەمەریكا ڕاگەیاند " ئێمە هێزێكی كوردستانین و لە هەموو شوێنێکی كوردستان ئامادەین چونكە گەلی كورد ئێمەی بانگكردووە و بۆیە بە ڕەزامەندی گەل ماوینەتەوە و هەر كاتێک گەل نەخوازێت ئێمە نامێنینەوە. بۆ ئێمە جیاوازی لە نێوان هیچ پارچەیەكی كوردستاندا نیـیە و لە كوێ گەل پێویستی بە ئێمە بێت، ئەوا ئامادەین، پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەست دەخاتە نێو كاروباری ڕۆژئاوا و باكور و تەنانەت هاوكاری ئاكەپەی كردووە لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا."

XS
SM
MD
LG