Accessibility links

فیروز مه‌یهه‌می: کێشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئێمه، ئه‌و نه‌وه‌یه که تێنه‌گه‌یشتوه‌ ڕۆژنامه‌وانی شاخ و شار له‌ زه‌ویه‌وه‌ تا ئاسمان جیاوازی هه‌یه‌!

  • شاهێد عەلەوی

فیروز مه‌یهه‌می

فیروز مه‌یهه‌می

قه‌یرانی خۆکۆشتنی ژنان یان کۆشتنی ژنان به ده‌ستی باوک، هاوسه‌ر یان برا به بیانو‌ی ئابڕو یان ئه‌وه‌ی که پێی ده‌کوترێت ناموس، دیارده‌یه‌کی ترسناکی کۆمه‌ڵگای کوردیه و به تایبه‌ت له کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینرێت.

خۆکۆشتن یان کۆشتنی ژنێکی پارێزه‌ر به ناوی ناز سلێمان یه‌عقوب له هه‌ولێر له حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌و پرسیاره دێنێته ئاراوه که میدیاکان و ڕۆژنامه نوسه‌کان چه‌نده له دانی زانیاری به کۆمه‌ڵگا له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتو بوون؟ ئایا میدیا کوردیه‌کان توانیویانه ڕاستیه‌کان له‌م باره‌وه بگۆزنه‌وه و پرسیارێکی گشتی سه‌باره‌ت به‌و دیارده بێنه ڕۆژه‌ڤه‌وه‌؟

ئه‌ی زیاد بوونی ڕێژه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی و ده‌رکه‌وتنی ژنان وه‌ک پسپۆری بواره‌ جۆراجۆره‌کان له زانکو، فه‌رمانگه و ده‌سه‌ڵاتدا بۆ چی نه‌یتوانیوه‌ به‌ربه‌سته کوڵتوری و ئاینیه‌کانی به‌رده‌می ئه‌وان و مه‌ترسی ژیانیان له کۆمه‌ڵگادا وه‌ک ژنێکی سه‌ربه‌خۆ که‌م بکاته‌وه؟

ئێران وه‌ک وڵاتێکی ئێسلامی که یاساکانی به فه‌رمی له ژێر کاریگه‌ری ئایین دایه و سه‌رکوت کردنی ژنان و ژێر پێنانی مافه‌کانیان له‌ زۆر بواردا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پشتگری ده‌کرێت و ڕۆژنامه‌وانان و میدیاکان ناتوانن له بورای ژناندا ئه‌رکی خۆیان به ته‌واوی به‌جێ بێنن، ئه‌ی له کوردستاندا چی وا له میدیاکان ده‌کات که نه‌توانن ئه‌زمونه‌کانی ڕۆژئاوا له‌م بواره‌دا بگۆزنه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگای کوردی؟

ئه‌م پرسیارنه‌مان له وتوێژیک له‌گه‌ڵ به‌رێز فیروز مه‌یهه‌می، مامۆستای ڕۆژنامه‌وانی له په‌یمانگای هو‌نه‌ر جوانه‌کان له هه‌ولێر تاوتو کردوه.

XS
SM
MD
LG