Accessibility links

سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر دەسـتگیرکردنی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە هەولێر

  • VOA News

ئەحمەد زێباری

دەنگی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە لە بارەی دەسـتگیرکردنی ئەحمەد غەفور حەکیم ناسراو بە ئەحمەد زێباری پەیامنێرەکەی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردسـتان. تیایدا خانم ئەماندا بـێنـنێت سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا ناڕەزایی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی، دەڵێت ئەم جۆرە ڕووداوانە وەها لە دەنگی ئەمەریکا ناکەن سڵ بکاتەوە لە بەدواداچوون بە دوای ڕاستیـیەکان و بڵاوکردنەوەیان.

دەقی بەیانـنامەکە:

ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 4 ی مانگی سێ، ئەحمەد غەفور حەکیم پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ براکەی کە کامێرامانەکەشیەتی لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیدا بوو، کاتێک بینی خەڵکێکی زۆر گەمارۆدراون لە لایەن پـۆلیس و هێزەکانی ئاسایشەوە لە نزیک ئوتێلی دیڤان و پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەحمەد لە ئۆتۆمبیلەکەی دابەزیبوو و ناسنامەی دەنگی ئەمەریکای پـێبوو و هەوڵی دابوو لە گردبوونەوەکە نزیک ببێتەوە. بەر لەوەی بتوانێت ئەو کارەبکات، پـۆلیسی کوردی ڕایانگرتبوو و ناسنامەکەی و کامێرا و مۆبایلەکەیان لێ سەندبوو و خۆی و براکەیان بردن بۆ بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی هەولێر.

بەپـێی ئەحمەد، هەرچەندە بەردەوام پـرسیاریکردبوو بۆچی دەسـتگیریان کردووە و هەروەها خۆی وەکو ڕۆژنامەوانێـکی دەنگی ئەمەریکا ناساندبوو، کاربەدەسـتانی پـۆلیس هەر وەڵامیان نەداوەتەوە. ئەحمەد دەڵێت بۆ ماوەی 8 کاژمێر دەستگیریان کردوبوو و سووکایەتیان پێکردووە و پاشان لە کۆتایـیدا ئازادیانکردووە.

ئەماندا بێنـنێت سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا

ئەماندا بێنـنێت سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا

ئەماندا بـێنـنێت سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەسەرهاتی ئەم ڕۆژنامەوانەی دەنگی ئەمەریکا منی داچڵەکاند بەوەی تەنها بە کاری خۆی هەستابوو بەڵام لە لایەن هێزەکانی پـۆلیسەوە بەو شێوەیە هەراسان کراوە."

دەشڵێت " سەرەڕای ڕووداوەکانی لەم جۆرەی جێی نیگەرانین، دەنگی ئەمەریکا سڵ ناکاتەوە لە بەدواداچوون بە دوای ڕاستیەکان و بڵاوکردنەوەیان."

XS
SM
MD
LG