Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی: کورد چاوەڕێی زۆری لە ئەمەریکا هەیە


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان دەڵێت کورد بە شێوەیەکی گشتی چاوەڕێی زۆری لە ئەمەریکا هەیە، وە ئەو پـرنسیپانەی ئەمەریکا خەباتی بۆ دەکات و هەوڵی بۆ دەدات لە کوردسـتاندا هەن.

نێچیرڤان بارزانی لە چاوپـێکەوتنێـکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەشڵێت کورد ئەمڕۆ لە بەرەی پـێشەوەی جەنگی دژی تێرۆرە، ئەمەش پـێوەرێـکی زۆر زۆر گرنگە بۆ ئەمەریکا و ئیدارەی ترامپ کە کورد لە پـێشەوەی ئەو شەڕەدایە.

پاشان دەڵێت ئەمڕۆ لە کوردسـتانی ئێمەدا هەموو پـێکهاتەکان پـێکەوە بە خۆشی و ئازادی و بەبێ کێشە دەژین، مەسیحیـیەکان، موسڵمان، ئێزیدی، عەرەب، تورکمان، ئەمانەش هەموویان پـێوەری زۆر زۆر گرنگن. دەشڵێت ئەگەر ئەمڕۆ سەیری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەیت دەبینیت کوردسـتان تەنها شوێنێـکە بووەتە هیوا و ئومێدی ئەو خەڵکانەی ناتوانن لە شوێنەکانی دیکە بژین و ڕوو لە کوردسـتان دەکەن.

دواتر دەڵێت کورد بە هیواوە دەڕوانێتە ئیدارەی نوێی ترامپ و هیوادارە ئەو پەیوەندیـیەی پـێشتر لەگەڵ ئیدارەی ئۆباما هەیبووە، لە ئیدارەی ترامپدا زیاتر و زیاتر بەرەو پـێشەوە بڕوات.

دەقی چاوپـێکەوتنەکە لەم ڤیدیۆیەدایە...

چاوپـێکەوتن لەگەڵ سـەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورسـتان
please wait

No media source currently available

0:00 0:18:27 0:00

XS
SM
MD
LG