وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارته‌ر ڕۆژی هه‌ینی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بە مەبەسـتی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای هەرێم.
ئاشتن کارته‌ر لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق پـێشوازی فەرمی لێ‌کرا و پاشان کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەردوو شاندی هەرێم و ئەمەریکا سـازکرا. ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و مستەفا سەید قادر وەزیری پـێشمەرگە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
وته‌بێژی په‌نتاگۆن پیته‌ر کوک ڕایگه‌یاند کارته‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌یدا پشتیوانی ئه‌مه‌ریکای دووپات کرده‌وه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش.
پاشان ئاشتن کارته‌ر قوربانیه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی بەرز نرخاند و ستایشی بارزانی کرد بۆ ئەو سەرکەوتنانەی لە بەرەکانی شەڕدا بەدەسـتهاتوون بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان.
هەروەها دووپاتی کردەوە وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت لە پشـتیوانیکردنی هێزە کوردیـیەکان لە شەڕی دژی داعش لە ڕێگەی حکومەتی عێراقەوە.
سه‌ردانه‌که‌ی کارته‌ر بۆ کوردستان ڕۆژێک پاش سه‌ردانه‌که‌ی بوو بۆ به‌غدا.