Accessibility links

دەسەڵاتدارانی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین دەسـتگیردەکەن


دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین و ئەمین ئرماک هاوسەرۆکی ناوچەی ئارتوکڵوی شاری ماردینیان دەسـتگێرکردووە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تێرۆرزم.

ئەحمەد تورکی تەمەن 73 سـاڵ کە لە ساڵی 1973 بۆ یەکەم جار وەک نوێنەری ماردین بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا و هەتا ساڵی 2015 ئەندام پەرلەمان بوو، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵەکەی خۆی دەسـتگیرکرا. هاوکات ئەمین ئرماک لەسەر کارەکەی ڕاپـێچی زیندان کرا.

هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەحمەد تورکیان لە کارەکەی لابرد و مستەفا یامان پارێزگاری ماردینیان لە شوێنەکەی دانا تاوەکو لە پاڵ کارەکەی خۆی کاری سەرۆک شارەوانیش بەڕێوەببات.

جێی ئاماژەیە بەر لەم دەسـتگیرکردنانەی ئەمڕۆ، پـێشتر 53 سەرۆک شارەوانی لە کارەکانیان لابران و 39 سەرۆک شارەوانیش دەسـتگیرکران، بە تۆمەتی لێکۆڵینەوە لەوەی پەیوەندیـیان بە پارتی کرێکارانی کوردسـتان (پەکەکە) هەبێت. هەر هەموویان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 هەڵبژێردراون.

لە لایەکی دیکە هەر ئەمڕۆ شاندێک لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپـرسی حزبی ئەوروپایی لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ڕێگەیان پێـنەدار سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە بکەن لە زیندانەکەی لە ئەدێرنە لە نزیک سنوورەکانی بولگاریا و یۆنان.

XS
SM
MD
LG