Accessibility links

سەعدی پیرە: ئاماژە هەیە بۆ كشانەوەی هێزەكەی سوپای توركیا لە عیراق


سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت توركیا سەروەری خاكی عیراق و هەرێمی برینداركردووە.

لەو بارەیەوە ناوبراو بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند: ئێمە ئیدانەی هاتنی ئەو هێزە توركیە بۆ ناوخاكی عیراق و هەرێم دەكەین و پێویستی بەچارەسەرە لەڕێگای دیالۆگ و نەتەوە یەكگرتووەكان و چالاكیە دیبلۆماسیەكان بێت"

سەعدی پیرە ئەوەی خستەڕوو ئاماژە هەیە بۆ كشانەوەی ئەو هێزەی سوپای توركیا لەعیراق"

هەروەها ئەوەشی وت پێویستە ئەو هێزەی توركیا بكشێتەوە تەنها بەو ئەندازەیە بێت كە پێویستە بۆ ڕاهێنانی هێزەكان لەعیراق هەروەك چۆن وڵاتانی ئەمریكا و ئێرانی و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هەیانە كە ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەكەن"

ماوەی دوو ڕۆژە وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەغدایە و لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی و حكومی عیراقی لەبەغداد كۆبونەتەوە،سەعدی پیرە باسی لەهەڵوێستی حكومەتی عیراقی كرد.

پیرە تەئكیدی لەوەشكردەوە دەبێت هێزەكەی سوپای توركیا بكشێتەوە جگە لەو ڕێژەیەی كە بۆ ڕاهێنانی هێزەكان پێویستە"

لە بارەی ئاگاداری لایەنە كوردیەكان لەسەر سەردانی وەفدەكەی یەكێتی سەعدی پیرە وتی: ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەكان باسمان كردووە كە پێویستە پێش ڕۆیشتنی هەر وەفدێك لایەنە كوردییەكان وەفد بنێرنە بەغداد بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی بەغداد و هەرێم"

XS
SM
MD
LG