ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌وان مافی په‌نابه‌رێتیـیان به 30 سه‌ربازی هه‌ڵاتووی کوردی سوریا داوه که په‌نایان بۆ هه‌رێمه‌که‌یان بردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینی دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتیپـێـکردووه ئه‌مه یه‌که‌م جاره سه‌ربازانی هه‌ڵاتووی کورد په‌نا بۆ هه‌رێمی کوردسـتان به‌رن.
ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان جێـگری وه‌زیری پـێشمه‌رگه ده‌ڵێت له‌به‌ر هۆی مرۆیی وه‌ریانگرتوون و مافی په‌نابه‌رێتیـیان داونه‌تێ و له ژێر پارێزگاری ئه‌واندا ده‌بن. ده‌شڵێت ئه‌وانه کوردن و مافی خۆیانه بیانپارێزین.
هه‌روه‌ها گوتی له سنووری سوریا له‌گه‌ڵ پارێزگای دهۆک خۆیان به هه‌رێمی کوردسـتاندا کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتێـکی دیکه‌ی کورد گوتوویه‌تی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو 15 خێزان و 130 پـیاوی سیڤیل که هه‌موویان کوردن گه‌یشـتوونه‌ته دوو که‌مپی په‌ناباران له پارێزگای دهۆک.
کاربه‌ده‌سـته‌که ده‌ڵێت ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌و دوو که‌مپه دابه‌شکراون که هه‌تا ئێسـتا 1800 په‌نابه‌ری کوردی سوریای لێ‌ده‌ژین.