Accessibility links

پارێزگاری نوێی سلێمانی: دەست لەکارناکێشمەوە و ساحەکە چۆڵ ناکەم


عومەر قەڵادزێی پارێزگاری نوێی سلێمانی لە میانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت، بەپێی فەرمانێکی وەزاری لە پۆستی لەبری پارێزگار دەست بەکاربووم و بەپێی هەمان فەرمانیش دەست لەکاردەکێشمەوە هیچ هۆکار و کەموکوڕیەکیش نابێتە هۆی دەسلەکارکێشانەوەم و ساحەکە چۆڵ ناکەم.

دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەست بەکاربوونی(عومەر قەڵادزێی) لە پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی دەرکرد و ئەمەش پاش ئەوەی هەفتەی پێشوتر(سەردار قادر)کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان لەو پۆستەدا دەستی لەکارکێشایەوە.

عومەر قەڵادزێی لەبری پارێزگاری نوێی سلێمانی کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لەمیانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت پێشتر سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان پرسیان بە سەرکردایەتی گۆڕان کردووە بۆ دانانی من لە پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی و بزوتنەوەی گۆڕانیش بەوە ڕازی بوون.

قەڵادزێی وتیشی هەر کات بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی دیاری کرد بۆ پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی ئەوا من بەفرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەست بەکاربووم و بەپێی هەمان فرمان و دەسەڵاتیش دەست لەکاردەکێشمەوە.

لە دوای دەسلەکارکێشانەوەی سەردار قادر لە پۆستی پێشووی لەبری پارێزگاری سلێمانی لەمیانی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە چەندین هۆکار و کەموکوڕی هەبووە کە هۆکاربون بۆ دەسلەکارکێشانەوەی لەو پۆستە لەوانە نەبونی دەسەڵات و سوتەمەنی و کێشەو گرفتی هاوڵاتیانی سلێمانی لەبەر هەمان هۆکار دەیان جار داوای بینینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردوە بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جیاوازی کردوە لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمدا(بە وتەی سەردار قادر).

بەڵام عومەر قەڵادزەیی لەبری پارێزگاری نوێی سلێمانی دەڵێت:هیچ هۆکارێک نابێتە هۆی دەسلەکارکێشانەوەم لەم پۆستە و ساحەکە چۆڵ ناکەم لەپێناو جێ بەجێ کردنی داخوازییەکانی خەڵکدا دەیان جار داوا دەکەم وەزیر یا سەرۆک وەزیران ببینم،کۆڵ نادەم. تا دەیانبینم و داخوازییەکان دەگەیەنم.

عومەر قەڵادزەیی لەبری پارێزگاری نوێی سلێمانی ڕەتیشیکرردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمدا بکات و وتی:پێشتریش کە جێگری پارێزگار بووم هیچ جیاوازییەکم نەبینیوە ئێستاش کە من پارێزگارم هەمان ئەو دەسەڵاتەی پارێزگاری شارەکانی تر هەیانە منیش هەمە و هیچ جیاوازیەک نابینم.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:56 0:00

XS
SM
MD
LG