Accessibility links

یەکەمین دیداری سلێمانی بۆ كشتوكاڵ له ‌هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت


له ‌شاری سلێمانی یەكەمین دیداری سلێمانی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵ له ‌هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تێدا بەرپرسانی حكومی و پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی ئامادەی بوون، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش كە سەرپەرشتی دیدارەكەی دەكرد ئاماژە بە جیاوازی و گرنگی ئەم دیدارە و ئەنجامەكانی کرد.

شارەزانی بواری كشتوكاڵ ئامادەی بوون، ئەوان باسیان لەدۆخی كشتوكاڵ لە كوردستان کرد.

هاوكات ڕاگری كۆلێژی كشتوكاڵ ئومێدی بەم دیدارانە نیە.

لە دیدارەكەدا بەشێك لە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەبون، پەرلەمانتار خەڵەف ئەحمەد دەڵێت لە كوردستاندا كەموكوڕیی یاسایی كاریگەری لەسەر كەرتی كشتوكاڵ بووە.

ئەمە یەكەمین دیداری كشتوكاڵیە ئەنجامبدرێت لە هەرێمی كوردستان ، وا بڕیارە راسپاردەكانی دیدارەكە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی لەو بوارەدا.

XS
SM
MD
LG