Accessibility links

دەسـتگیرکراوەکانی ئەمڕۆ پـێنجشەممەی سلێمانی ئازاد دەکرێن


پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری سلێمانی کە لە شوێنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئەمنی شارەکە نزیکە، دەڵێت لە پاش کۆبوونەوەی سەردار قادر له ‌بری پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شارەکە بڕیار دراوە هەموو دەسـتگیرکراوەکانی ئەمڕۆی پەیوەست بە ناڕەزایـیەتیـیەکان ئازاد بکەن. دەشێڵێت هەتا ئێستا 7 کەسیان ئازادکراون و بڕیارە 6 کەسەکەی دیکەش لە ماوەی چەند کاژمێرێـکی دیکە ئازادبکرێن.

جێی ئاماژە ئەمڕۆ پێنجشەممە مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران و بەشێک لە هاوڵاتیان بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە، بەڵام پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە بەیانی زوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە 6 مامۆستا لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستگیرکران. پاشان لە کاتی خۆپیشاندانەکەش 7 کەسی دیکە دەستگیرکران.

سەردار قادر لای خۆیەوە ڕەخنەی گرتووە لەوەی بەبێ ئاگاداری ئەو وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنی شارەکە خەڵک دەسـتگیرکراون، بۆیە ڕاگەیاندنێـکی بڵاوکردەوە و داوای کرد بە پەلە دەسـتگیرکراوەکان ئازادبکرێن، ئەگەر نا ئەوا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

ژیار محەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە سلێمانی ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکانی ڕادیۆ ڕاپـۆرتێـکی پـێشکەش کرد.

XS
SM
MD
LG