Accessibility links

تاهیر عەبدوڵا: فڕۆکەخانەی سلێمانی سەدان هەزار دۆلار زیانی پێ‌گەیشتووە


بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سەدان هەزار دۆلار زیان بەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كەوتووە بەهۆی ئەوەی لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە دووجار بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانە دراوە.

لەو بارەیەوە ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند " لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەی كە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وەستێنرا زیاتر لە 385 هەزار دۆلار زیان بەر فڕۆكەخانە كەوت."

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەبارەی ژمارەی گەشتەكان كە پەككخراون بەهۆی ئەو بڕیارەوە وتی"72 گەشت وەستێنران كە گەشتەكان هی ناوخۆیی و دەرەوە بوون."

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا جگە لەزیانەكانی فڕۆكەخانە ئاماژەی بەزیانی كۆمپانیاكان كرد و هەروەها وتیشی حكومەتی عێراقی قەرەبووی نەكردوینەتەوە.

مانگی ڕابردوو دەستەی فڕۆكەوانی عیراقی دووجار بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانی دا بەهۆی تێپەڕینی موشەكەكانی ڕوسیاوە بەسەر ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا.

XS
SM
MD
LG