Accessibility links

شاری شەنگال بە تەواوی ڕزگارکرا و 2 داعش دەسـتگیردەکرێن

  • VOA News

شاری شەنگال بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی پـێشـمەرگە و هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە ڕزگارکرا و ئێسـتا تیمەکانی مین و بۆمب سەرقاڵی پـوچەڵکردنەوەی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بۆمبن کە چەکدارانی داعش لە ماڵ و جادە و شەقامەکانی شارەکە چاندوویانن.

کاوە عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ناوچەی موسڵ دەڵێت هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕۆڵێـکی سەرەکی لە ڕزگاکردنی شارەکەدا هەبووە و وەهای لە داعش کردووە بە هیچ شێوەیەک نەتوانێت بەرگری لەخۆی بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد زیانی گیانی هێزە کوردیـیەکان بە بەراورد بەو ئۆپەراسیۆنە گەورەیە زۆر کەم بووە. گوتی دوێنێ پـێـنجشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێـک پـێشـمەرگەیەکی ڕۆژئاوا گیانی لەدەسـتداوە و ئەمڕۆش بۆمبێـکی دیکە تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبیلێـکی هێزەکانی ئێزیدی شەنگال و لە ئاکامدا چوار ئەندامیان گیانیان لەدەسـتداوە.

پاشان گوتی هێزەکانی یەپەگە توانیان 2 کەسی داعش دەسـتگیربکەن کە یەکێـکیان پـیاوێـکی خەڵکی عەرەبسـتانی سعودیـیەیە و ئەوی دیکەیان ژنێـکی خەڵکی حەلەبە.

هەروەها سەلام باڵایی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە دهۆک ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

XS
SM
MD
LG