Accessibility links

تێڕوانینی جیاواز لە بارەی کێشەی شنگالەوە


عەبدوڵڵا شریم کەسایەتی ئێزدی دەڵێت مەخابن شنگال بووەتە کارتێکی سیاسی براوە بە دەستی حزبەکان و هەرچی هات بۆ بەرژەوەندی خۆی بەشێکی شنگالی کۆنترۆڵ کرد و کەسێک نیـیە لە حکومەتی ناوەندی و هیچ حکومەتێکی دیکە دڵی بە شنگال بستووتێت.

لە وتووێژێـکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا عەبدوڵڵا شریم گوتیشی خەڵکی هیوایان وابوو ژیان بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و بچنەوە سەر ماڵ‌وحاڵی خۆیان، بەڵام ئەم شەڕە هەموو شتێـکی گۆڕی و بەشێک لەو خەڵکە بەرەو چیاکان گەڕانەوە و بەشێکیان بەرەو شاری دهۆک ڕۆیشتوون.

دەشڵێت یەپەگە گروپێکی عێراقی نیـیە و پارتیش جەماوەرێتی نەماوە لە پاش ئەوەی پێشمەرگە خەڵکی شنگالی جێهێشت و داعش شنگالی داگیرکرد، وە هەروەها حکومەتی ناوەندیش جەماوەرێتی نیـیە، بۆیە هەتا پاراستنێکی نێودەوڵەتی نەبێت سەختە خەڵکی شنگال جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

پـێشتر بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا هەر لەم بارەیەوە وتووێژی کرد لەگەڵ عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:14 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:12:15 0:00

XS
SM
MD
LG