Accessibility links

ڕێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داوای یه‌ک هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پرسی شه‌نگال


ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی شه‌نگال داوای یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌لایه‌نه‌ سیاسی و حكومی و ڕێكخراوه‌كان ده‌كات ئه‌م داوایه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش له‌ میانی سه‌ردانی ده‌سته‌كه‌ به‌ جیا بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و حكومیه‌كان كرا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجامیان دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ بێریڤان محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی شه‌نگال به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "مه‌به‌ستمانه‌ سه‌ره‌ڕای جیاوازی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسیه‌كان به‌ڵام له‌سه‌ر پرسی شه‌نگال هه‌مویان یەک هه‌ڵوێست بن و داوای یه‌ک هه‌ڵوێستیان لێبكه‌ین."

وتیشی بێ جیاوازی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ داواكاری ده‌سته‌كه‌یان بێریڤان محه‌مه‌د وتی وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئێمه‌ زۆر باش بووه‌.

ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی شه‌نگال پـێكدێت له‌ چه‌ندین ڕێكخراوی ژنان و چالاكوانانی ژنان و چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو دروست بوونی ده‌سته‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و وا بڕیاره‌ بۆ ساڵیادی داگیركردنی شه‌نگال چه‌ندین چالاكیان هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG