پاش زیاتر له ساڵیک تێپه‌ڕبوون له داگیرکردنی شنگال و ناوچه‌ی ده‌رووبه‌ری به ده‌ست داعش، هێشتا ئاواره‌کانی ئه‌م شاره چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه بۆ شنگالن. ئه‌وان ده‌پرسن، چ هۆگه‌لێک هه‌یه که هێزێکی زۆری پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤان تا ئێستا نه‌یتوانیوه شنگال له ده‌ستی داعش ڕزگار بکات؟
بۆچی میدیاکان به زۆری بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی شنگال کردۆته به‌ر و وا ده‌نوێنیت زۆر زوو کوژرانی شارێک و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار که‌س و ڕفاندنی سه‌دان کچ و ژنی ئه‌م شاره له بیرچۆوه؟
به‌ڕێز خالید محه‌مه‌د زاده، ڕۆژنامه‌وان دانیشتووی سلێمانی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که گرنگی دان به حیزب به جێگه‌ی نه‌ته‌وه و وڵات هۆی سه‌ره‌کی درێژه پێدان به قه‌یرانی ناوچه داگیرکراوه‌کانه.