Accessibility links

سكرتێری پەنابەرانی هەرێمی كوردستان: لە ماوەی 2 سـاڵدا 388 کەس لە ڕێگەی کۆچکردندا خنکاون


رۆژی یەكشەممە تەرمی 24 هاووڵاتی تری كورد ئەوانەی كە لە دەریای ئیجەدا خنكاون گەرێندرانەوە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ڕادەستی كەس و كاریان كرا لەمبارەیەوە ئامانج عەبدوڵڵا سكرتێری پەنابەران لە هەرێمی كوردستاندا بۆ دەنگی ئەمەریكا ووتی" ئەمرۆ بەیانی 24 تەرم گەرێنرانەوە و رۆژی هەینی تەرمێك گەرایەوە هەرێمی كوردستان، لە چەند رۆژی ئایندەشدا

باقی قوربانیەكانی تر دەگەرێندرێنەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و ئەوانەی كە گەرێنرانەوە دووانیان خەڵكی كویەن و سێی تریش خەڵكی هەولێرن و ئەوانی تریش خەڵكی دهۆك و زاخۆ و دەڤەری سۆران و رەواندوز بوون.

هەروەها ئامانج عەبدوڵڵا رایگەیاند لە نێوان هەردوو ساڵی 2014 و 2015 زیاتر لە 388 هاووڵاتی باشووری كوردستان بوونەتە قوربانی، لە دواین ئاماریشدا 88 كەس دۆزراونەتەوە.

لای خویەوە شادان عەبدولكەریم بەڕێوەبەری هۆبەی رەوەندی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند بەرێوەبەرایەتیەكەیان لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركووك و راپەرین ئۆفیسی هەیە هەر كەسێك كەس و كاری لە دەرەوەی وڵات بێ سەرو شوێنە دەتوانێت پەیوەندیان پێوە بكات بۆ ئەوەی لە توركیا و یۆنان بە دواداچوونی بۆ بكەن، هەرەها ووتیشی تا ئێستا 80 دۆسیەیان لا تۆمارکراوە كە بێسەروشوێن و خنکاون.

XS
SM
MD
LG