Accessibility links

لیوا ڕه‌سوڵ عومه‌ر : داعش له ‌سه‌نگه‌ره‌کانمان دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

بۆ به‌رگرتن له‌ بۆمبه‌ کیمیاوییه‌کانی داعش، هێزی پـێشمه‌رگه‌ له‌ نه‌بوونی پێداویستی پاراستنی هێزه‌کانیان له‌ هه‌ر بۆمبێکی کیمیاوی، به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ که‌رکوک لیوا ڕه‌سوڵ عومه‌ر ده‌ڵێت "داوامان له‌ هاوپه‌یمانان کردووه‌ که‌ که‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی له‌ چه‌کی کیمیاویمان بۆ ته‌رخان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ که‌مه‌، باشترین ڕێگا دوور خستنه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌کانمان".

ماوه‌یه‌که‌ ڕزگارکردنه‌وه‌ی شاری موسڵ باس‌وخواسی زۆری لێده‌کرێت، زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان به‌ لیوا ڕه‌سوڵیشه‌وه‌ لایان وایه‌ که‌ گرفتی سیاسی هه‌یه‌ له‌و شاره‌ و ده‌بێت پێکهاته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی سونه‌و شیعه ‌و کورد بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتنێک به‌ر له‌ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، ده‌شڵێت "به‌ر له‌ موسڵ پێویسته‌ ڕێگاکانی تری عێراقیان لێ دا‌ببڕین، ئه‌و هه‌نگاوه‌‌ له‌ گرتنه‌وه‌ی موسڵ گرنگتره‌."

ده‌رباره‌ی توانای سه‌ربازی داعش له‌ چاو ڕابردوو، لیوا ڕەسوڵ لای وایه‌ قسه‌کردن له‌وه‌ی که‌ توانایان که‌م بووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینێت و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌ رۆژێکدا سه‌د بۆمبی هه‌ڵگری ماده‌ی کیمیاوی له‌ دژی سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی سیڤڵ به‌کار بێنێ، ئه‌وه‌ لاواز بونه‌، ئه‌وان هێرش ناکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک پارتیزان مه‌ترسیان هه‌رماوه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ شوێنی ده‌سکه‌وتنی ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌وان بدۆزرێته‌وه‌ و به‌ریان لێ بگیرێت."

XS
SM
MD
LG