Accessibility links

ئەمەریکا نزیکەی 415 ملیۆن دۆلار بە هێزەکانی پـێشمەرگە دەدات

  • VOA News

Pentagon

Pentagon

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما بڕیاری داوە هەڵمەتی شەڕی دژی داعش چڕتربکرێتەوە و کۆمەکی دارایی هێزەکانی پـێشمەرگە بکرێت لەم کاتەی ڕۆڵێـکی گرنگ لە شەڕەکەدا دەبینن.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا نزیکەی 415 ملیۆن دۆلار بە هێزەکانی پـێشمەرگە دەدات، لەم کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە و بودجەی ساڵەکەی کورتی هێناوە.

ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا لەوێ و هەروەها لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق و خالید ئەلعوبیدی وەزیری بەرگری.

ڕۆیتەرز دەشڵێت کاربەدەسـتێـکی گەورەی لەشکری ئەمەریکا گوتوشیەتی نزیکەی 200 سەربازی دیکەی ئەمەریکا ڕەوانەی عێراق دەکرێن و بەمەش ژمارەی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق دەگەنە 4100 سەرباز.

XS
SM
MD
LG