Accessibility links

گروپى نەقشبەندیەکان لە ناوچەکانى پارێزگاى دیالە ماونەتەوە


ژمارەیەک چەکدارى سەربە گروپى نەقشبەندی لەگوندەکانى سەربە ناحیەى قەرەتەپەى پارێزگاى دیالە ماونەتەوە ، بەو پێیەى ئەم گروپە بەیعەتیان بەداعش نەدا بۆیە لەلایەن پێشمەرگە و هێزە کوردیەکانەوە هێرش نەکرایە سەریان و لەجێگەى خۆیان هێڵراونەتەوە.

محەمەد عومەر بەرپرسى کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەکدارانى گروپى نەقشبەندی لەژمارەیەک لەو گوندانەن کە دەکەونە سنورى پێشمەرگەوە و لەگوندەکانیان ماونەتەوە."

وتیشى"ئەم گروپە هەرکات بۆیان برەخسێ‌ کارى تیرۆریستى ئەنجام دەدەن ، بەتایبەت دوو هەفتە لەمەوبەر کەسێکیان کارئاسانى بۆ ناردنى خۆکوژێک بۆ ناو قەرەتەپە کردبوو."

گروپى نەقشبەندی کە بە گروپێکى سەر بە عیزەت ئیبراهیم دوورى هەژمارد دەکرێت، لەئێستادا لەگوندەکانى دەوروبەرى ناحیەى قەرەتەپەن و ژومارەیان لەسەرووى 50 چەکدارەوەیە ، بەپێى وتەى بەرپرسە کوردەکانیش باشبونى پەیوەندیان لەگەڵ کورد وایکردووە هێرش نەکرێتە سەریان.

وەهاب ئەحمەد بەڕێوەبەرى ناحیەى قەرەتەپە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"گروپى نەقشبەندیەکان بەیعەتیان بەداعش نەدا بۆیە هێرش نەکراوەتە سەریان، بەڵام لەسەردەمى قاعیدەدا چالاکى یان هەبووە."

پێش دروستبوونى داعش ، گروپى نەقشبەندی لەلایەن سوپاى عێراق و هێزە ئەمنیە عێراقیەکانەوە هێرش کرایە سەریان لە پارێزگاى دیالە و پێکدادانى قورس لە نێوانیاندا روویدا ، هەرئەوکاتیش هێزە کوردیەکان رۆڵى بێلایەنیان لەو شەڕەدا گێڕا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00

XS
SM
MD
LG