Accessibility links

بۆریە غازێكى نێوان كەركوک و هەولێر تەقێنرایەوە


شەوى پـێنجشەممە یەكێک لە بۆریە غازەكانى نێوان هەولێر و كەركوک لە رێگەى دانانى بۆمبى چێنراوەوە تەقێنرایەوە و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن"تەقاندنەوەى بۆریەكە كارێكى ئاژاوەگێڕى‌یە نەک كارى تیرۆریستى."

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەكانى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بۆریە غازەكە كە دەكەوێتە ناوچەى شوان‌ى كەركوكەوە لە رێگەى دانانى دوو بۆمبى چێنراوەوە تەقێنراوەتەوە."

وتیشى"ئەو ناوچەى بۆریە غازەكەى تێدا تەقێنراوەتەوە دوورە لە كارى تیرۆریستى و لە ژێر كۆنترۆڵى هێزى كوردى‌دایە ، بۆیە پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵى لێكۆڵینەوەن."

بەرپرسانى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ئاماژە بەوەدەكەن لە رێگەى بۆریە تەقێنراوەكەوە غاز لە ناوچەى كۆرومۆرى كەركوكەوە بۆ شارى هەولێر گوێزراوەتەوە.

ئازاد جەبارى سەرۆكى لیژنەى ئەمنى لە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"تەقاندنەوەى بۆریە غازەكە كارێكى ئاژاوەگێڕى‌یە و تەقاندنەوەشى كارێكى خراپە هەر كەسێک پێى هەستابێت چونكە هەڵە بە هەڵە چارەسەر نابێت."

پێشتر، لەناو شارى كەركوکدا خۆپیشاندان دژى ناشەفانى بودجەى نەوتى كەركوک ئەنجامدرابوو، هەروەها چەند بەرپرسێكى حزبى ناوچەى چەمچەماڵیش هەڕەشەى راگرتنى هەناردنە دەرەوەى غازى چەمچەماڵیان كردبوو بەبیانووى قەیرانى دارایى و ناشەفافى بودجەى هەرێمەوە، بەڵام دواتر ئەو كەسانە لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە پاشگەزبوونەوەى خۆیان لە هەڕەشەكانیان ڕاگەیاند.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00

XS
SM
MD
LG