Accessibility links

هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە ڕێگەی تورکیاوە دەسـتیپـێـکردەوە

  • VOA News

کاربەدەسـتان لە کۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق بە ئاژانسەکانی دەنگ‌وباسیان گوتووە هەرێمی کوردسـتان لە ئەمڕۆ هەینیـیەوە دەسـتیکردووەتەوە بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی ئەو لولە نەوتەی لە خاکی تورکیاوە دەگاتە بەندەری جیهانی سەر دەریای ناوەڕاست.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕایگەیاند کاربەدەسـتێـکی گەورەی کۆمانیای ناسراو بە (نفط الشمال) هەواڵەکەی ئاشکراکردووە و گوتویەتی لە پاش زیاتر لە سێ هەفتە لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بەهۆی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی تورکیاوە، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە دەسـتکراوەتەوە بە هەناردەکردنی نەوت.

پاشان گوتویەتی دەبێت لە پاش نیوەشەو دوای تەواوبوونی قۆناغی تاقیکردنەوە بە تەواوی تواناکانمان نەوت لەو لولەیەوە هەناردەبکەین. مەزەندە دەکرێت ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی ئەو لولە نەوتەی تورکیاوە هەرێم بتوانێت نەوت هەناردەبکات.

ئاژانسەکە دەشڵێت ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردسـتان لە 17 ی مانگی ڕابردووەوە هەتا ئەمڕۆ، هێندەی دیکە قەیرانی دارایی هەرێمیەکەی قوڵتر کرد.

XS
SM
MD
LG