Accessibility links

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: پارێزەر ناز یەعقوبی خۆی كوشتووە


دوای ئەوەی پارێزەرێك لە شاری هەولێر دیارنامێنێت و دواتر تەرمەكەی دەدوزرێتەوە خوێندنەوەی جیاجیای بۆ دەكرێت، سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردبوو و تێیدا رایانگەیاندبوو دوای ڕفاندنی پارێزه‌ر ناز یه‌عقوبی به‌داخه‌وه‌ خنكێنراوه‌ و تیرۆر كراوه‌ بەڵام رۆژی پێنجشەممە تەلعەت عەبدولخالق بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەم شێوەیە باسی رووداوەكە دەكات" ئەوەی من مەبەستمان بوو كە ئێستا بخەینە بەردەست تەنها ئەوەیە هەموو ئەوانەی كە گوتران رفێنراوە شێوێنراوە و كوژراوە و لە هەندێك شوێن دەیانگووت دەست و قاچی لێوە كراوەتەوە هەر هەمووی دوورە لە راستی و ئەسل و ئەساسی نیە ئەو واقعە ئەوەیە كە ئەو ئافرەتە خوی سەیارەكە لێوە دەخورێت و خوی دێتە ناو درێم ستی و لە وێ دەبینن راوەدەستێ دواجار ئاگر لە جەستەی خوی بەردەدات ئەو دوكەلەی كە بە موستەلەحی كیمیایی CO2 دووەم ئۆكسیدی كاربۆن جێگای ئۆكسجین لە ناو سەیارەكە دەگرێتەوە دەبێتە هۆی خنكانی ئەو ئافرەتە و راپۆرتی توب عەدلی وازح دیارە كە ئەو ئافرەتا هیچ لاشەی نەشێوینراوە و نە چەقو و نە گولە نە خنكێنرابێ هەمووی دوورە لە راستی تەنها لە ئەنجامی سوتانی لاشەی و هەبوونی ئەو گازە بووتە هۆی كوچی دوایی كردنی ئەو ئافرەتە و ئەوانەی كە باس دەكرێت هەر هەمووی رەت دەكەینەوە و دوورە لە راستی.

لای خویەوە محەمەد گومەشینی وتەبێژی فەرمی دەستەی سەربەخوی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریكا وتی" ئەمە دوو قوناغە، قوناغی یەكەم ئەوەیە كە زور گرنگ بوو هیچ هەرەشەیەك یان لێدان بە چەقو یان سیلاح نەبووە و دەستدرێژیش نەكراوەتە سەری، قوناغی دووەم ئەوەیە كە كەس و كاری و رای گشتی چاوەرێی دەكەین بریتیە لەوەی كەوا هۆكارەكەی چیە و بۆچی خوی سوتاندووە گرنگ هۆكارەكەیە .

لە لایەكی تر رائید ژیلەمۆ بەرێوەبەری توندوتیژی دژی ئافرەتان بۆ دەنگی ئەمەریكا وتی" ئێستا بوومان روونبووتەوە كەوا لایەنی ئەمنی ئەو ئافرەتە نە رفینراوە و جەستەی نەشێوێنراوە و هەروەها باسی ئەوە دەكرێت كە تیرۆر كراوە بەڵام هۆكارێك هەیە كەوا خوی سوتاندووە و ئێمە هاتووینەتە سەر ئەو قەناعەتەی كە هۆكاری خوسوتاندنەكەی چیە لەگەڵ كەس و كاری كچەكە قسەمان كردووە كەوا كچەكەیان هیچ كێشەی نەبووە نە لەگەڵ ماڵەوە و نە لە دەرەوە.

ئەیاد كاكەیی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند تا كۆتایی لێكولینەوە ئێمە هەر بەدواداچوون دەكەین لە سەر ئەوەی كە ئایا موحەریزی ئەوە كێ بووە چونكە راستە كردەوەیەكی خوكوژیە بەڵام هیچ تاوانێك و هیچ كردەوەیەكی خوكوژی بە بێ پاڵنەر نیە ئەو پاڵنەرە چیە ئێمە دەمانەوێ دادگا لێكولینەوەی خوی بەردەوام بكات و ئێمەش هاوكاری دادگا و خانەوادەی ئەو پارێزەرەین.

شایەنی باسە ناز یەعقوبی خەڵكی شاری هەولێرە لە تەمەنی 25 ساڵیدا و كارمەندی كۆمپانیایەك بووە لە درێم ستی و پارێزەرێكی راهێنراو بوو .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00

XS
SM
MD
LG