Accessibility links

هه‌ڵگورد حیکمه‌ت باس له‌ شه‌ڕه‌کانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌کات

  • یه‌حیا به‌رزنجی

هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ پـێنجشەممە له‌ چه‌ند میحوه‌رێکه‌وه‌، هێرشه‌کانیان ده‌ست پی کردووه‌. وه‌ک وته‌بێژی شانه‌ی راگه‌یاندنی هێزی پیشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات که‌ ته‌واوی ئامانجه‌کانیان وه‌ک خۆی پێکاوه‌، ده‌شڵێت "له‌ میحوه‌ره‌کانی ناوه‌ران و باشیک و تلسقۆف چه‌ندین گوند ئازاد کراون و ئێستا خه‌ریکی پشکنینن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مین و ئه‌و چه‌کداره‌ به‌جیماوانه‌ پاک بکرێته‌وه‌."

به‌پیی پلانه‌کانی پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ که‌ پێشتریش لیوا به‌ختیار وه‌ک راوێژکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ وتووێژێکی ده‌نگی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی بۆدابوو که‌ پلانه‌که‌ له‌گه‌ڵ سوپادا به‌هاوبه‌شییه‌، هه‌رجاره‌و لایه‌کیان ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرنه‌وه‌ که‌ بۆیان دیاری کراوه‌. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، هه‌ڵگورد ده‌ڵێت "ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌ورۆ ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌ بووه‌."

ئه‌گه‌ر به‌و شیوه‌یه‌ بێت که‌ ئێستا هێزه‌کان له‌ دژی داعش له‌ پیشڕه‌ویدان، پێده‌چێت پرۆسه‌ی ئازادکردنی داعش نزیک تر ببێته‌وه‌، وته‌بیژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رای هه‌روابوو "پێشمه‌رگه‌ به‌ ئازادکردنی ئه‌و شوێنانه‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی تردا ماوه‌ی نێوان سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و موسڵ ببێته‌ 1 کیلۆمه‌تر، ئه‌وسا سوپای عیڕاقی ئاسانترده‌چیته‌ ناو موسڵه‌وه‌."

XS
SM
MD
LG