Accessibility links

نوری بێخاڵی: حیزبه‌ کوردییه‌کان خه‌ریکی ورده‌ فێڵه‌کانی خۆیانن

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتیو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تا دێت نێوانی ئه‌و پارته‌ کوردییه‌ سه‌ره‌کیانه‌ خرابتر ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی هیچ کات به‌ هێندی ئێستا ناوچه‌که‌ روو له‌ گۆڕانکاری نییه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی نوری بێخاڵی پێی وایه‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کان پێش هه‌مووشت که‌وتووه‌ و هه‌ربۆیه‌ که‌لێنی نێوانیان زۆر فراوانه‌ و ده‌شڵێت "له‌بری یه‌ک ریزی خه‌ریکی ورده‌ فێڵه‌کانی خۆیانن، ناکرێ خه‌ڵک به‌ دیار ئه‌و گه‌مه‌ سیاسییه‌ی مشکو پشیله‌ی ئه‌و حیزبانه‌وه‌ سه‌رقال بن، هه‌ر جاره‌و به‌ شێوه‌یه‌که‌."

هه‌ر هه‌نگاوێک له‌ لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌وه‌ بنردرێت لای به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه‌ی گوماناوی بۆ ده‌کرێت، ئێستا رێک نه‌که‌وتنی لایه‌نه‌کان روون بووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌یه‌وێت به‌شێکی ده‌سه‌ڵات جڵه‌و بگریت، له‌و باره‌یه‌وه‌ بێخاڵی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ به‌شیک له‌ رقابه‌رایه‌تی سیاسییه‌ و لووت به‌رزی، هه‌ر لایه‌و خۆی به‌ خاوه‌نی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێت، هه‌ر حیزبه‌و به‌ بیرورایه‌که‌وه‌ کۆمه‌ڵگا لێده‌خوڕێت."

له‌ نێوان ئه‌و که‌له‌ ره‌قییه‌ سیاسییه‌ی که‌ لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ده‌ستیان داوه‌تێ، هاوڵاتیانی ئاسایی له‌ زه‌مه‌نی شؤڕشه‌وه‌و زیاتر له‌ 23 ساڵه‌ ناره‌حه‌تی به‌ده‌ست ئه‌و حیزبانه‌وه‌ ده‌چێژن، بێخاڵی لای وایه‌ هیچ بژاره‌یه‌ک نه‌ماوه‌ "نائومێدییه‌کیان خستۆته‌وه‌، یان ده‌بێت سه‌ری خۆت هه‌ڵگری و بیر له‌ نیشتیمانێکی دیکه‌ بکه‌یته‌وه‌ بۆ ژیانی ماڵ و منداڵه‌که‌ت، یان قاپێ ژه‌هر هه‌موو خێزانه‌که‌ت بیخواته‌وه‌، ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش که‌ به‌رده‌وام هه‌موو حیزبه‌کان، پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه‌ پیرۆز به‌ خۆیان بێت."

XS
SM
MD
LG