Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن تایبه‌ت دەبێت بە ئاسایشی شاری کەرکوک


لەوەتای شەڕی داعش دەستیپـێـکردووە زۆر جار کاربەدەسـتان و فەرماندە لەشکریـیەکان باس لە ڕەوشی ئاسایشی شاری کەرکوک دەکەن. بەشێـکیان دەڵێن کەرکوک لە بەردەم مەترسیـیەکانی داعشە و بەشەکەی دیکەیان ئەوە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر شارەکە نیـیە.

لەم ڕۆژانەی ڕابردوو ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمان لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند داعش بە نیازە هێرشێـکی هاوشێوەی ئەوەی مانگی دە بکاتە سەر شاری کەرکوک. پاشان داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کرد هێزی لەشکری ڕەوانەی پارێزگای کەرکوک بکات.

ئەم ڕاگەیاندنەی ساڵحی ناڕەزایی لایەنی کوردی لێکەوتەوە و چەندان بەرپـرس کاردانەوەیان لەسەری هەبوو، لەوانە وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی هێزەکانی پـێشمەرگە لە کەرکوک کە بە توندی ڕەتیکردەوە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر شاری کەرکوک هەبێت و گوتی پـێشمەرگە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەر حاڵەتێـکی نەخوازراو.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ڕاگەیاندنی ئەوەی شاری کەرکوک لە بەردەم مەترسی داعشە، مەرامێـکی لە پشـتەوەیە یان لەسەر بنەمای زانیاری ڕاستن؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ ده‌بێت که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌بن:
ئازاد جەباری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
عەقید ڕوکن تارق ئەحمەد، جێگری فەرماندەی لیوای نۆی هێزی پـێشمەرگە لە باشوری کەرکوک.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که‌ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن.

Tel: +1-202-619-3062

Email: kurdish@voanews.com

Facebook: voa.kurdish

هەروەها دەتوانن ڕاسـتەوخۆ بەشداری لە بەرنامەکە بکەن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی 0666-369-0772 لە هەرێمی کوردسـتان و تەواوی عێراقدا. پەیوەندی لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە وەها دەکات دەنگی ئێوە بە باشی بگاتە لامان و هەروەها بۆ ئێوەش هەرزانترە، بەو پـێـیەی ژمارەیەکی ناوخۆیە.

XS
SM
MD
LG