Accessibility links

ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک داوا دەكات لەو پارەیەى لە فەرمانبەران دەبڕێت بەشى پێشمەرگە بدرێت


دواى ئەوەى حكومەتى عێراق بڕیاری دا 3% ى موچەى فەرمانبەرانى كەركوک بۆ حەشدى شەعبى ببڕێت ، ئەمڕۆ ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک لەسەر ئەو مەسەلە كۆبوویەوە و بریاریاندا بەفەرمى داوا لە حكومەتى عێراق بكەن بەشێكى ئەو پارەیەى لەفەرمانبەران دەبردرێت بدرێتە پێشمەرگە.

ئەحمەد عەسكەرى سەرۆكى لیژنەى وزە لە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"داوا لە حكومەتى عێراق لەو پارەیەى لە فەرمانبەر دەبڕدرێت تەنها بۆ حەشدى شەعبى نەبێت و بەشێكى بدرێتە پێشمەرگە."

بڕینى بەشێک لە موچەى فەرمانبەرانى كەركوک لەلایەن حكومەتى عێراقەوە بۆ حەشدى شەعبى، لە كاتێكدایە پارێزگاى كەركوک لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە دەپارێزرێت و ژمارەیەكى زۆر پێشمەرگە لە شەڕى داعشدا لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.

كامەران كەركوكى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئێمە بە فەرمى داوامان لە عێراق كردووە لەو پارەیەى لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بەشێكى بدرێتە پێشمەرگە، بەڵام گومانمان هەیە لەوەى عێراق وەڵاممان بداتەوە."

لە پارێزگاى كەركوک نزیكەى 100 هەزار فەرمانبەر موچەكانیان لەسەر حكومەتى عێراقە و لەمەودوا لە هەر فەرمانبەرێک 3% ى موچەكەى دەبڕدرێت و بۆ حەشدى شەعبى خەرج دەكرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:42 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG