Accessibility links

هێزەکانی پـێشـمەرگە ژمارەیەک گوند لە باشوری کەرکوک لە دەسـتی داعش ڕزگاردەکەەن


ماوەی سێ ڕۆژە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆردومانی شوێنەکانی داعش لە نزیک کەرکوک دەکەن، بەڵام لە شەوی ڕابردوەوە فڕۆکەکان بە چڕی داعشیان لە گوندەکانی باشور و خۆرئاوای کەرکوک بۆردومانکردووە، بە تایبەتیش لە قۆڵی تەل ئەلوەرد.

هێزەکانی پـێشـمەرگەش لە بەرەبانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە هێرشیان بۆ سەر داعش لەو ناوچانە بردووە و توانیویانە 8 گوند لە دەسـتی چەکدارانی داعش ڕزگاربکەن.

هاوکات چەکدارانی داعش لە گوندی سەید خەڵەف ژمارەیەکی زۆری موشەکی دەسـتکردیان ئامادەکردبوو بە مەبەسـتی بۆردومانکردنی ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک، بەڵام بەهۆی چڕی بۆردومانی فڕۆکەکانەوە پلانەکەیان شـکستی هێناوە.

هەروەها چەکدارانی داعش لە دۆخێـکی زۆر خراپـدابوون و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکەکان بەشێـکیان هەڵاتبوون، ئەمەش وەهای لێکردوون بە ئامێری بێ تەل هەڕەشە لە یەکتر بکەن.

XS
SM
MD
LG