Accessibility links

پـێشمەرگە و ئاسایش ئۆپەراسیۆنێكى گەورەیان بۆسەر گوندە كوردستانیەكانى دیالە ئەنجامدا


شەوى یەکشەممە هێزەكانى پێشمەرگە و هێزەكانى ئاسایشى گەرمیان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ گوندەكانى سەر بە ناحیەى قەرەتەپە ئەنجامدا و لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ژمارەیەک گومانلێكراو دەستگیركران، ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر گوندنیشینە كوردەكان هەڕەشەى چۆڵكردنى ناوچەكانیان كردبوو ئەگەر هەرێم هێزیان بۆ رەوانە نەكات.

نائیب خەلیفە كەسایەتى كوردى دیارى نێو گوندەكانى قەرەتەپە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو گوندانەى پێشمەرگە و ئاسایش ئۆپەراسیۆنیان تێدا ئەنجامداوە زۆربەیان هەماهەنگى یان لەگەڵ داعش هەیە."

وتیشى"پێشمەرگە خانووى چەند ئەندامێكى داعشى لەو گوندانە تەقاندووەتەوە."

كۆتایى مانگى رابردوو نزیكەى 30 چەكدارى داعش چوونە سەر ماڵى باوكێك و دوو كوڕ و زانایەكى ئاینى نیشتەجێى گوندى مەعدان ى سەربە قەرەتەپە و گولـلە بارانیان كردن ، كە كوژراوەكان هەرچەندە عەرەبى سونە بوون بەڵام نزیكایەتیان لەگەڵ كورددا هەبووە.

دواى گوللە بارانكردنى ئەو 4 كەسە ، گوندنیشینە كوردەكانى قەرەتەپە هەرِەشەى چۆڵكردنى گوندەكانیان كرد ، ئەگەر هەرێم هێز بەهانایانەوە نەنێرێت و ، ئۆپەراسیۆنەكەى شەوى رابردووش بەنهێنى و دوور لەچاوى كامێراكان ئەنجامدرا.

سەڵاحەدین بابان ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى قەرەتەپە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەندێك خەڵكى خراپەكار دەستگیركراون."

گوندنیشینە عەرەبەكانى نزیك قەرەتەپە پـێشتر زۆربەیان لایەنگیرى گروپى نەقشبەندیەكانى نزیك لە عیزەت دوورى بوون، بەڵام لە ئێستادا زیاتر پشتیوانى لەداعش دەكەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:07 0:00

XS
SM
MD
LG