Accessibility links

بەرپـرسی پـێدانی ڤیزا لە کونسوڵخانەی ئیتالیا لە هەولێر لە کارەکەی لادەبرێت

  • VOA News

حکومەتی ئیتالیا لێکۆڵینەوەیەکی لە نێو کونسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە، پاش بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپـۆرتێـک کە تیایاندا باس لەوە کراون بڕە پارەیەکی زۆر وەرگیراون لە بەرامبەر پـێدانی ڤیزا.

وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ساختەکاری کراوە لە پـێدانی ڤیزا، بۆیە بەرپـرسی بەشی ڤیزە لە کونسوڵخانەی هەولێر لە کارەکەی لابراوە.

ڕۆژنامەی کۆڕێرا دێلە سێرا (Corriere Della Sera) ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپـۆرتێـکیدا بڵاویکردەوە لێکۆڵینەوەکە لە 150 کەیس کراون و دەرکەوتووە پارەیەکی ئێجگار زۆریان لەو خەڵکە سەندووە کە زۆربەیان کوردن و عەرەبی عێراقین لەگەڵ پەنابەری سوری.

دەڵێن تیاندا هەیە لە بری 90 یورۆ کە باجی پـێدانی ڤیزاکەیە، 10 هەزار یورۆیان لێ سەندوون، واتە نزیکەی 10 هەزار و 600 دۆلار.

XS
SM
MD
LG