Accessibility links

چاودێران به‌ گشتی ڕاوبۆچونی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ سیاسی و حیزبییه‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه، به‌تایبه‌تی پرسی سه‌رۆکایه‌تی و گفتوگۆی لایه‌نه‌ جیاوازه‌کان.‌

بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ ئاسۆ جه‌بار گفتگۆیه‌کی گرنگی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕاڤه‌کار ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌نجامداوه.

له‌ میانه‌ی ئه‌م گفتۆگۆیادا ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌ شۆڕشی شێخ مه‌حموده‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کت هه‌یه‌ زاخدراوه‌ به‌ بیرکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کایه‌تی.‌"

"ئێستاش شتێک نییه‌ پێیبڵێین حکومه‌ت، به‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ی له‌ پشت حکومه‌ته‌وه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ دیوه‌خانه‌کانه‌."

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:

"حیزبه‌ کوردییه‌کان نایانه‌وێت به‌دیل دابنێن بۆ مه‌سعود بارزانی، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ئه‌م فۆرمه‌ په‌ره‌ پێبده‌ن.'‌

XS
SM
MD
LG