Accessibility links

داعش هێزە تایبەتى و چەكە قورسەكانى بۆ ناوچە دورە دەستەكانى كەركوک و سەڵاحەدین دەگوێزێتەوە


بەرپرسانى سەربازى و ئەمنى لە پارێزگاى كەركوک دەڵێن داعش هێزە تایبەتى و چەكە قورسەكانیان لە موسڵەوە بۆ سنوورى كەركوک و سەڵاحەدین گواستووەتەوە.

عەمید كاوە غەریب فەرماندەى پۆلیسى داقوق لەباشورى كەركوک ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"زانیاریمان دەستكەوتووە كە داعش چەک و تەقەمەنى و هێزە تایبەتیەكانى لەموسڵەوە بۆ ناوچە دوورە دەستەكانى حەویجە و شەرگاتى پارێزگاى سەڵاحەدین دەگوێزێتەوە."

وتیشى"داعش ترسى لە لەدەستدانى موسڵ هەیە ، بۆیە دەیەوێت هێزە تایبەتەكانى بۆ ناوچە دوورە دەستەكان بگوێزێتەوە و دەیەوێت لەحاڵەتى لەدەستدانى شارە گەورەكان لەو ناوچانەوە خۆى رێك بخاتەوە."

هاوكات لیوا ڕەمەزان دێكۆنى فەرماندەى پێشمەرگە لەناوچەى تەللوەردى كەركوك، ئاماژەى بەوەكرد بارودۆخى داعش لەحەویجە زۆر خراپە ، بەو پێیەى دانیشتوانى قەزاكە ترسیان لەهێرشى پێشمەرگە و سوپاى عێراق هەیە و دەیانەوێت قەزاكە جێبهێڵن، وتى"داعش هێزەكانیان بە سەنگەرەكاندا هاتووچۆ پێ‌ دەكەن."

مانگى رابردوو بەرپرسێكى ئەمنى داعش لەباشورى كەركوک لەلایەن پێشمەرگەوە دەستگیركرا ، كە بەپێى وتەى ئەو بەرپرسە داعش چەك و تەقەمەنى زۆرى لە ناو قەزاى حەویجە و دەوروبەرى عەمبار كردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00

XS
SM
MD
LG