Accessibility links

پـێشمەرگە لە كەركوک و خورماتوو دوو هێرشى داعشى تێكشكاند


لە دوێنێ یەکشەممەوە داعش دوو جار هێرشى كردووەتە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لە رۆژئاواى كەركوک و قەزاى خورماتوو ، بەڵام هەردوو هێرشەكە لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە تێكشكێنران.

لیوا عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى خورماتووى هێزى پێشمەرگە، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"درەنگانێكى ئێوارەى دوێنێ‌ چەكدارەكانى داعش لەرووبارى زەرگە پەریونەتەوە و پەلامارى سەنگەرەكانى پێشمەرگەیان داوە."

وتیشى"هێرشەكەى داعش تێكشكێنراوە ، بەڵام دوو پێشمەرگە برینداربوون."

هێرشەكانى 24 كاتژمێرى رابردووى داعش بۆ سەر پێشمەرگە لەكاتێكدایە ئەو رێكخراوە لە پارێزگاى ئەنبار لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە تێكشكێنراوە و ، لەئێستادا هێزەكانى بەناوچەكانى ترى عێراق دا بڵاوە پێدەكات.

لیوا حاجى محەمەد فەرماندەى پێشمەرگە لەرۆژئاواى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"شەوى رابردوو پێشمەرگە هێرشێكى فراوانى داعشى تێكشكاندووە و تەرمى چەكدارێكى داعش بەناوى ئەو ماریا كەوتووەتە دەست پێشمەرگە."

هێرشەكانى داعش بۆ سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە، لە كاتێكدایە مانگى رابردوو ئەو رێكخراوە هێرشى كردە سەر پۆلیسى خورماتوو و لەئەنجامدا 24 پۆلیس گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG