Accessibility links

هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندرۆستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌


دواى له‌ خوگرتنى ژماره‌يه‌كى زور له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانى عێراق و سوريا و ناوچه‌كه‌ له‌ شارى هه‌ولێر هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندرۆستى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى بارۆدوخ و چونيه‌تى ژيانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كۆبوونه‌وه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ى نيوانيان له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيده‌ دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شيد وه‌زيرى ته‌ندرۆستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ زياتر له‌ مليۆنێك و حه‌وسه‌د هه‌زار ئاواره‌ وپه‌ناهه‌نده‌ داڵده‌ ده‌دات و خزمه‌تگوزارى ته‌ندرۆستى و ئه‌منى و ئاو و كاره‌با له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان پێشكه‌شيان ده‌كات و دانيشتووانى هه‌رێمى كوردستانيش 30% زياد بووه‌ ، سه‌ره‌راى قه‌يرانه‌كان و بڕينى بۆدجه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ لايه‌ن حكومه‌تى مه‌ركه‌زيه‌وه‌ سه‌ره‌راى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانمان ئێمه‌ توانيومانه‌ خزمه‌تگوزاريه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ين و ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش باس بكه‌م كه‌ ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگيشمان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندرۆستى حكومه‌تى عێراق و ليژنه‌ى ته‌ندرۆستى په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌وانيش له‌ سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ ئێمه‌.

وه‌زيرى ته‌ندرۆستى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياند له‌ كۆبونه‌وه‌ى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندرۆستى هه‌رێم و به‌غدا به‌ ڕاشكاوانه‌ به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندرۆستى حكومه‌تى عێراقمان راگه‌ياندووه‌ كه‌ پێشبينى ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى موسڵدا زياتر له‌ چوارسه‌د يان پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بن، بويه‌ پێويستيمان به‌ نه‌خۆشخانه‌ى موته‌نه‌قيل و ده‌رمان و پێداويستى گشتى هه‌يه‌ و هه‌روه‌ها پێويستيمان به‌ موچه‌ و هاندانه‌ بۆ پزيشكان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى ته‌ندرۆستيه‌، ترسى ئه‌وه‌شمان هه‌يه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و بڵاوبوونه‌وه‌ى وه‌رزى كولێرا ده‌چين و ئه‌و چارسه‌د يان پينجسه‌د هه‌زار كه‌سه‌ كه‌ ئاواره‌ى ئێره‌ ده‌بن له‌ شوێنێك هاتوون كه‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندرۆستى تێدا نيه‌.

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقيش په‌يتا په‌يتا له‌ شارى موسڵ نزيك ده‌بنه‌وه‌ تا ئيستا چه‌ندين گوند و ناوچه‌يان له‌ ده‌ست چه‌كدارانى داعش ده‌رخستووه‌.

XS
SM
MD
LG