Accessibility links

شارەزایان پێیانوایە شکستی دەوڵتداریی و حوکمڕانی، دیکتاتۆرییەت و شکستی دیکتاتۆرییەت، دیموکراسیەت و شکستی دیموکراسی تێکڕا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوکاتی تێکڕای نەهامەتی و قەیرانە گەورەکان کارەساتگەدلێکی مرۆیی و شارستانی و یاسایی خۆلقاندووە.

پرسی ئەشکەنجەدان و سزادان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسگەلێکی گرنگ و هەنوکەیین، هاوکات لەتەواوی جیهانیشدا ئەشکەنجەدان لەزۆرێک لەوڵاتانی دنیادا هەرماون؛ تێکڕا بۆیە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 26/6 ی هەموو ساڵێکی کلردووە بە ڕۆژی جیهانی ئەشکەنجەدان لە جیهاندا.

سەبارەت بە کۆمەڵێک تەوەری گرنگ ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان و شارەزا لەمافەکانی مرۆڤدا خاتوو سەردەشت عەبدولرەحمان سازکردووە.

سەردەشت لەبارەی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕستەوە دەڵێت "ئەو قەیرانانەی کە ئێستاکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روویانداوە، تێکڕا کاریگەری زۆری هەیە لەسەر زیادبوونی ئەشکەنجە."

هەروەها دەڵێت "بەپێی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوەکان لە دەزگای ئاسایش و نەهێشتنی تاوان ئەشکەنجەدان هەیە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە 2009 ەوە کە وەک DHRD کارمان لەسەر کردبوو ئەو دوو شوێنە ئەشکەنجەی زۆرتری تیادا ئەنجامدەدرێت."

هاوکات سەبارەت بە دەزگا ئەمنییەکانی حزب سەردەشت دەڵێت "تا ئێستا ئێمە رێگەمان پێنەدراوە سەردانی دەزگای زانیاری و پاراستن بکەین"

هاوکات لەبارەی حوکمڕانی و دەوڵەتدارییەوە سەردەشت دەڵێت "دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و نە دادوەریش ئەو قورساییەیان نەماوە وەکو سێ دەسەڵاتی جیاواز کاری لەسەر بکرێت، ئەوەی حوکمدەکات لە کوردستاندا حزبەکانن."

XS
SM
MD
LG