Accessibility links

عەلی حەمە ساڵح : داعش ناتوانێت زەفەر بە کورد بەرێت، بەڵام ئەم گەندەڵییە، ئەم ناعەدالەتییە، زەرەرێکی گەورە لەهەمومان دەدات


بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی لەهەرێمی کوردستاندا و هاوکات شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی و سەرلەبری بارگرژییەکان تێکڕا شارەزایانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک لێکدانەوەی جیاواز. کەواتە ئایا کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی راستەقینە و رژدی ئابوری و سیاسی ناوخۆییدایە؟ ئایا ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتی لە ئاستی سفری بژێویی و دابینکردنی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکانی ژیانکردندایە یان نا؟ ئایا کارەساتی گەورە هەڕەشەی تیرۆرە یان هەڕشەی گەندەڵی و ناعەدالەتییەکان؟ ئایا قەوارە یاسایی و شارستانیەکانی هەرێمی کوردستان لەئاست ئەو هەموو قەیرانەدایە؟

سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی هەنوکەیی پەیوەندیدار بە قەیرانە ئابوریی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و بژێوی خەڵک، ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح ئەنجامداوە.

لەبارەی مەترسییەکانی بارودۆخە ئابوری و بژێوی ژیانی خەڵک بە گشتی عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "ئێستا 600.000 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکەین، بەڵام خۆیان ئەیفرۆشن، تەسلیمی عێراقی ناکەن لەبەرامبەر ئەمە حکومەتی بەغداد مەسروفاتی هەرێم نادات، واتە ئەگەر ئێمە 550.000 هەزارمان بدایە بە بەغداد و ئەگەر 500 ملیۆن یان 600 ملیۆن دۆلار بوایە دەمانتوانی نزیکەی لە 80% یان لە 90% ی موچەی خەڵک دابینبکەین، لوتکەی دەسەڵات لەم وڵاتەدا خۆیان کۆمپانیای گەورەی نەوتیان هەیە، خۆیان نەوت ئەفرۆشن، خۆیان کۆمپانیای وەبەرهەمهێنانیان هەیە، خۆیان بازرگانی بە جگەرەوە دەکەن، بازرگانی بە مەشروبەوە دەکەن، خۆیان و کۆمپانیاکانیان باج و زەریبە نادەن بە حکومەت، هیچ دامەزراوەیەکی چاودێریی نییە، پەرلەمان ئیفلیجکراوە، چاودێری دارایی و دەستەی نەزاهە ئێجگار لاوازن و وە جورئەتی ئەوەیان نیە سەیری دەموچاوی سەرۆکی حکومەت بکەن، ناشتوانن هەر بیشیبینن، بۆیە لوتکەی دەسەڵات لەم وڵاتە خۆی تێوەگلاوە."

هەروەها دەڵێت "داعش ناتوانێت زەفەر بە میلەتی کورد بەرێت....بەڵام ئەم گەندەڵییە، ئەم ناعەدالەتییە، ئەم بێ ویژدانییە زەرەرێکی گەورە لەهەمومان دەدات".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا....

XS
SM
MD
LG