Accessibility links

خۆپـیشاندانەکەی قەڵادزێ قوربانی لێدەکەوێتەوە


پاش نیوەڕۆی هەینی خۆپـیشـاندانێـکی ناڕەزایی لە شاری قەڵادزێی پارێزگای سلێمانی سـازکرا بۆ داوای پـیدانی موچەی فەرمانبەران و نەهێشـتنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردسـتانی عێراقدا.

خۆپیشـاندانەکە توندوتیژی بەخۆیەوە بینی و بەپـێی دوایـین زانیاری لە ئاکامدا 2 هاوڵاتی گیانیان لەدەسـتداوە و 17 کەسیش برینداربوون.

بەکر بایز قایمقامی قەڵادزێ لە لێدوانێـکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت سەرەتا خۆپـیشـاندەران جادەکانیان گرت و دەسـتیانکرد بە سووتاندنی تایە و پاشان هاتوونەتە بەردەم قایمقامیـیەت و پەلاماری ئۆتۆمبیلەکانیان داون و دواتر بەرەو بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردسـتان ڕۆیشتوون و لەوێ بووە بە تەقە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بایز نەج غەفور بەرپـرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردسـتان لە قەڵادزێ بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند خۆپـیشـاندەران عەمباری نهۆمی خوارەوەی بارەگای ناوچەیان سووتاندووە و بیناکە ڕادەسـتی قایمقامیـیەتی قەڵادزێ کراوە. پاشان دەڵێت ئەمەی ڕوویداوە پـیلانی گۆڕان و کۆمەڵە بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکەیان و هەروەها بارەگەی دیکەی پارتی دیموکراتی کوردسـتان لە ناوچەکە.

دانیشتوویەکی شارەکەش بە دەنگی ئەمەریکا گوت شارەکەیان وەکو سەرجەم شارەکانی دیکەی کوردسـتان بەهۆی وەکو خۆی دەڵێت ناعەدالەتیـیەکانی حکومەت و دەسەڵاتی هەرێمی کوردسـتان کە نەیتوانیوە لە ئاست داواکاری خەڵکی هەرێمی کوردسـتاندا بێت، هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:19 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:07 0:00

XS
SM
MD
LG